English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ریال بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و ناپۆلی تێکشکاند
2023-11-30 [07:06 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی کۆمەڵەی سێیەمی چامپیۆنزلیگ، یانەی ریال مەدرید میوانداری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە ناپۆلی هێنا.

 

لە تایمی یەکەم یارییەکە بە سێ گۆڵ کۆتاییهات، لە خولەکی نۆی یارییەکە ناپۆلی دەستپێشخەری کردو جیۆفانی سیمیۆنی گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، بەڵام لە خولەکی 11 ڕۆدریگۆ گۆڵی یەکسانبوونی یانەکەی تۆمارکردەوە،

لە خولەکی 22 جود بێلینگهام دووەم گۆڵی یانەی شاهانەی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا، یاریزان ئەنگویسا دووەم گۆڵی یانەی ناپۆلی لە خولەکی 47 تۆمارکرد،

 ریال مەدرید بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو و هەوڵەکانی خستە گەڕ و توانی دوو گۆڵی تر لەڕێگەی نیکو پازی و خۆسێلۆ لە خولەکەکانی 84 و چواری زیادکراودا تۆماربکات.

 

یانەی ریال مەدرید گشت یارییەکانى بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ بە پێشەنگی گرۆپەکەی سەرکەوت بۆ قۆناغی داهاتوو.





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad