English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چامپیۆنزلیگ.. ئارسناڵ لەنێو یاریگای خۆی گۆڵبارانی لانسی کرد
2023-11-30 [07:37 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی لانسی فەڕەنسی بوویەوە.

 

تۆپ هاوێژەکانی لەندەن توانیان گۆڵبارانی لانس بکەن و بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر شکست بەو یانەیە بهێنن.

 

هەر لە تایمی یەکەمدا، یانەی ئارسناڵ باشتر بینرا و کەرنەڤاڵی گۆڵ دەستیپێکرد و توانی پێنج گۆڵ لە خولەکەکانی 13، 21، 23، 27 و خولەکی یەکی زیادکراوی تایمەکە لە ڕێگەی یاریزانان کای هاڤێرتز، خیسۆس، ساکا، مارتنێلی و ئۆدیگارد تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەمدا ئارسناڵ بەردەوام بوو لە پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەی و توانی شەشەم گۆڵ لە خولەکی 86 بە لێدانی سزا لە ڕێگەی یاریزان جۆرجینیۆ تۆماربکات.

 

ئارسناڵ دوای ئەم سەرکەوتنە گەورەیە بووە خاوەنی 12 خاڵ و بەئاسانی خۆی گەیاندە قۆناغی داهاتوو.





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad