English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سۆمۆ داهاتی هەناردەکردنی نەوتی بۆ مانگی رابردوو ئاشکراکرد
2023-12-02 [10:13 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی نەوتی خاوی هەناردەکراو و داهاتەکەی بۆ مانگی 11 راگەیاند.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، کۆی هەناردەکردن و داهاتی نەوتی خاوی بۆ مانگی تشرینی دووەمی رابردوو راگەیاند، کە بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی "سۆمۆ" دەرچووە، کۆی گشتی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتووەتە 102 ملیۆن و 975 هەزار و 782 بەرمیل، کە داهاتەکەی هەشت ملیار512 ملیۆن دۆلار بووە.

لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی دووەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق 101 ملیۆن و 764هەزار و 620 بەرمیل بووە، هاوکات بڕی نەوتی هەناردەکراو بۆ ئوردن گەیشتووەتە 172 هەزار و 383 بەرمیل.

لە کاتێکدا تێکڕای بڕی نەوتی هەناردەکراوی رۆژانە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 433 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.

تێکڕای نرخی یەک بەرمیل بە 82 دۆلار و 66 سەنت بووە.





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad