English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. ریال مەدرید بەردەوامە لە ڕکابەری و سەرکەوتنەکانی
2023-12-02 [09:01 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی گرانادای کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی شاهانە توانی یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە گرانادا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەم یانەی شاهانە بە ئاستێکی باشتر بینرا و براهیم دیاز توانی لە خولەکی 26 گۆڵی پێشکەوتن تۆمار بکات و ئەو تایمە بەو گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دوەمدا یانەی مێرنگی بەردەوام بوو لە ئاستە بەرزەکەی و لە خولەکی 57 رۆدریگۆ دووەم گۆڵی یانەکەی تۆمارکرد.

 

بەم ئەنجامە، یانەی ریال مەدرید بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ گەڕایەوە پێشەنگی ڕیزبەندی، گراناداش تەنیا 7 خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad