English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی فەرەنسا.. پاریس بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و لە پێشەنگە
2023-12-03 [04:06 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 14ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سانجێرمان لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی لوهاڤەر بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا پاریس توانی یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە لوهاڤەری خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا، ناوبژیوانی یاری لە خولەکی 10دا گۆڵپارێز جیانلویجی دۆناروما بە کارتی سوور کردە دەرەوە،

بەڵام پاریس بەمە نەوەستا و دواتر لە خولەکی 23 کیلیان ئێمباپێ گۆڵێکی بۆ ئەو یانەکەی تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا، هەوڵەکانی هەردوو یانە بێسوود بوون تا خولەکی 89، یاریزان ڤیتینیا گۆڵی دووەمی پاریسی تۆمارکرد و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

دوای ئەم سەرکەوتنە، یانەی پاریس سانجێرمان بەکۆکردنەوەی 33 خاڵ پارێزگاری لە پیشەنگی ڕیزبەندی کرد، لوهاڤەریش 16 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمدایە.





ئەم هەواڵە 238جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad