English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. یاری لوتکەی مانچستەر و تۆتنهام بەیەکسانی کۆتاییهات
2023-12-03 [08:08 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری لوتکەی هەفتەی 14ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی میوانداری تۆتنهامی کرد.

 

لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە سێ گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا یانەی تۆتنهام دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی 6دا سۆن گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد،

دوای تێپەڕبوونی تەنیا 3 خولەک جارێکی تر سۆن، بەڵام بەهەڵە گۆڵی بەرامبەری بۆ سیتیزن تۆمارکردەوە، لە خولەکی 31 فیل فۆدین گۆڵی دووەمی مانچستەر سیتی تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، تۆتنهام بەردەوام بوو لە هێرشەکانی تاکو لو سیلسو گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد،

هەوڵەکانی هەردوو یانە بەردەوامی هەبوو، سیتی گۆڵێکی تری لەڕێگەی گریلیش تۆمارکرد، بەڵام تۆتنهام بەم ئەنجامە ڕازی نەبوو لە خولەکی 90 کولوسڤیسکی بە لێدانێکی سەر گۆڵی بەرامبەری تۆمارکردەوە و یارییەکەش بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، هەر یانەو خاڵێکیان وەرگرت و مانچستەر سیتی بە 30 خاڵ لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت، تۆتنهامیش 27 خاڵی کۆکردۆتەوە و لەپلەی پێنجەمدایە.





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad