English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا: زانیاری نوێ لەبارەی كوژرانی پێنج چەكدارەكەی حەشـ،،ــدی شەعبی ئاشکرا دەکات
2023-12-05 [08:40 AM]

ZNA-هەولێر


 

درەنگانی شەوی رابردوو 4ی دیسەمبەری 2023، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمەریكا لە راگەیەندراوێکدا زانیاریی نوێی بڵاوکردەوە لەبارەی هێرشەکەی 3ی نۆڤەمبەری شاری کەرکووک کەبووە هۆی كوژرانی پێنج چەكداری حەشـ،،ــدی شەعبی.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە كە لە کەرکووک هێزەکانی هاوپه‌یمانان هێرشیان كردووەته ‌سه‌ر پێنج چه‌كدار کە ئاماده‌كارییان دەكرد بۆ هێرشێكی درۆنی.

ئاماژە بەوەش دراوە، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆیان، له رێگه‌ی درۆنه‌وه‌ وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوەتە‌وه‌ و له‌ هێرشه‌كه‌دا هه‌ر پێنج چه‌كداره‌كه‌ كوژران و درۆنه‌كه‌ش تێكشكێندراوە.

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا ئەوەشی باس كردووە كە پێشوه‌خته‌ هێزه‌كانی عێراقیان له‌ هێرشه‌كه‌ ئاگادار کردووەتەوە و بەردەوامیش دەبن لە پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە دژی هێرشەکان.

 





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad