English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبه‌ی نمه‌ باران ده‌بارێت
2023-12-05 [02:14 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ئاراس جەبار،شارەزای كەشناسی ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند: لەئەنجامی كاریگەری  نزمەپاڵەپەستۆیەكی لاوازی دەریای ناوەڕاست سبەی ئاسمانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەكاتەكانی پاش نیوەرۆ بەدواوە ئەگەری تاوە بارانی پچڕ پچڕ لەناوچە جیاجیاكانی سنووری پارێزگای دھۆك و ئیدارەی زاخۆ ئەبێت لەناوچە شاخاوییەكاندا رێژەی بارانبارین زیاتر ئەبێت .

هەروەها گوتی: لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا لەسنووری پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپەرین ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارانی مامناوەند لەناوچە شاخاوییەكاندا ئەبێت ھەندێك كات لەناوچەی جیاجیادا ھەورە بروسكەش چالاكەبێت .
گوتیشی: پلەكانی گەرما بەرێژەی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە ، خێرایی با مامناوەند چالاك ئەبێت 15-25 كم لە ئاراستەی باشوور و باشووری رۆژھەڵاتەوە  .
لەلایەكی دیكەوە بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 24 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە..


سبەی چوار شەممە 6- 12- 2023


كەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەكاتەكانی بەیانی پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو, لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵپەستۆی لاواز بۆ سەر ناوچەكەمان سەرەتا باران بارین لەسەر بەشێك لە سنووری پارێزگای دهۆك دەست پێ دەكات, پاشان باران بارین بە شێوەی نمە باران لەسەر ناوچە جیاجیاكان دەبارێت.
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2 تا ٣) پلەی سیلیزی بە بەراوورد  لە تۆماركراوی ئەمرۆ.
خێرای با / مام ناوەند دەبێت (10 – 20 )  كم/س.
ئاراستەی با / باشوری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین / 8 - 10 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 20 
سلێمانی : 19
دهۆك : 19
كەركوك : 22
هەڵەبجە : 20
زاخۆ : 19
سۆران : 15
حاجی ئۆمەران : 10
گەرمیان : 25
بەشی پێشبینی /  5- 12- 2023





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad