English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی نازم : پارتی هەمووكات لەگەل خەلكی شاری كەركوكبووە
2023-12-05 [03:02 AM]


‎كاندیدێكی پارتی لە كەركوك دەلێت ئامانجی پارتی بۆ ئەم هەلبژاردنە خزمەت كردنی هەموو چین و توێژەكانی كەركوكە ئامانجمان ئاشتی و پێكەوە ژیانە لەو شارە بۆ هەموو نەیەوە و ئاینیك لەو شارەدا .

 

‎علی نازم مەجید كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركوك لە لیستی 197 ژمارە 27 بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆسی راگەیاند لەماوەی چەند سالی رابردوودا پارتی لە كەركوك نەما ئەمەش بەئاشكرا بەو شارەوە دیاربوو غەدرێكی زۆر لە كوردانی ئەوشارە دەكرا هەندێ كەسی دەرەوەی كەركوك بوونە خاوەنی كەركوك هەول دەدەین بە گەرانەوەی پارتی بۆ ئەوشارە كۆتایی بە ستەمی سەر كورد بهێنین .

 

‎عەلی نازم گوتیشی خەلكی كەركوك لە پاداشتی ئەو بەرگریەی پارتی لەو شارە دەكات لەم هەلبژاردنە دەنگ بە لیستی 197 دەدەن چونكە دەزانن لە ڕابردوو لە ئێستادا و لە داهاتووش هەر پارتیە بەرگیری لە مافەكانی خەلكی شاری كەركوك دەكات .

 

‎عەلی نازم ئەوەشی بە ئاژانسی هەوالی زاگرۆس ڕاگەیاند دەمانەوێت بە دەنگی خەلك پارێزگاری ئەم شارە بە دەستبهێنین كە دوای 16ی ئۆكتۆبەر پارێزگارێكیان بەسەر كەركوكدا سەپاند كە دژی زۆربەی پێكهاتەكانی كەركوك بوو دەمانەوێت پارێزگارێك دابنێین خزمەتی هەموو پێكهاتەكانی كەركوك بكات . 





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad