ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.5، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە گەلەرى میدیا، پیشانگایەکى شێوەکارى بۆ هونەرمەند "نامق عەلی قادر" کردەوە.
لە ڕێورەسمى کردنەوەى پیشانگاکە، کە بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە هونەرمەند و هونەر دۆستان ئامادەى بوون، پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پێشانگاکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |