English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، پێشانگایەکى کارى دەستى ئافرەتان کرایەوە
2023-12-05 [04:14 AM]


ئەمڕۆ سێشەممە 2023.12.5، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بارزان ئەکرەم مەنتک، سەرۆکى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومیەکان و نوێنەرى بەشێک لە ڕێکخراوەکان، بە بۆنەی هەڵمەتی 16 ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی شێوازەکانى توندوتیژی دژبە کچان و ئافرەتان و لە ژێر ناونیشانى (دەستى زێڕین)، ڕێکخراوى مەسەلە بە پاڵپشتى UNHCR و بە هاوبەشى فەرمانگەى ڕێکخراوە ناحکومیەکان و بە هاوکارى خۆبەخشانى کۆمەڵەى دۆستایەتى کوردى - سویدى، لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، پێشانگایەکى کارى دەستى ئافرەتانى کردەوە.

پارێزگارى هەولێر دواى بەسەرکردنەوەى بەشەکانى پیشانگاکە، وێڕاى دەستخۆشى لە سەرپەرشتیاران، هیواى سەرکەوتنى بۆ بەشداربووانى پێشانگاکە خواست.

جێگەى باسە، پیشانگاکە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئامانج لێى پاڵپشتیکردنى تواناى ئافرەتان و پەرەپێدانى لایەنى ئابوورى و ڕەخساندنى دەرفەتى یەکسان بوونە بۆیان.





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad