English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ لەدوا خولەکەکان سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا
2023-12-06 [07:27 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاری هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی لوتۆن تاون بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یاریە بەهێزەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ لە سوودی گەنەرز کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم یانەی ئارسناڵ باشتر بینرا و بە دوو گۆڵی مارتینێلی و خیسوس لە خولەکی 20 و 45 بەپێشکەوت،

 یانەی لوتۆن تاونیش لە خولەکی 25 گۆڵێکی لەڕێگەی گابرێل ئۆشۆ تۆمارکرد.

 

لە تایمی دووەمدا، لوتۆنی خاوەن یاریگا دوو گۆڵی لە خولەکی 49 و بارکلی لە خولەکی 57 بارکلی تۆمارکردەوە و بە پێشکەوت،

 بەڵام ئارسناڵ کۆڵی نەدا و پاش سێ خولەک کای هاڤێرتز گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد و لە خولەکی حەوتی کاتی زیادکراوی تایمی دووەم دێولان رایس چوارەم گۆڵی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە یانەی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ پێشەنگی خولەکەی بەهێزتر کرد و لوتۆنیش تەنیا 9 خاڵی هەیە.





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad