English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاسایشی نیشتمانی: زیاتر لە 500 تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکانمان دەستگیر کردووە
2023-12-09 [08:37 AM]

ZNA - هەولێر


گوتەبێژی فەرمی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، رایگەیاند، لەساڵی 2023دا، 558 کەسی تۆمەتباری بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق دەستگیرکراون.

ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی فەرمی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە میدیاکانی ناوخۆیی راگەیاند، "دەست بەسەر 88 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری کریستاڵ و زیاتر لە 14 ملیۆن حەبی ماددەی هۆشبەر و 24 کیلۆ حەشیش و 40 کیلۆ ماریوانادا گیراوە".

ئاماژەی بەوەشدا، "لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 385 تۆمەتبار بە دۆسیەی زەوتکردن دەستگیرکراون"، دەزگاکە لە سەرەتای ساڵی 2023ەوە "314 تیرۆریستی بەپێی فەرمانی دادوەری دەستگیرکردووە، لەنێویاندا سەرکردە و تۆڕە دیارەکان کە هەوڵیانداوە، زیان بە هاووڵاتیانی مەدەنی و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکان بگەیێنن".





ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad