English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد تووشی شکستێکی چاوەڕواننەکراو هات
2023-12-09 [06:03 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی گەڕی 14ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر یونایتد لە ئولترافۆرد ڕووبەڕووی بورنمۆس بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا بورنمۆسی میوان توانی یارییەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بە شەیتانە سوورەکان بهێنێت.

 

لە سەرەتای تایمی یەکەم و لە خولەکی 5دا، بورنمۆس گورزی خۆی وەشاند و توانی گۆڵێک لەڕێگەی یاریزان دۆمینیک سولانکێ تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەمدا، بورنمۆس بەردەوامبوو لە هەوڵەکانیان، توانیان دوو گۆڵی تر لەلایەن فلیپ بیلینگ و مارکۆس سێنسی لە خولەکەکانی 68 و 73دا تۆماربکەن و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، بورنمۆس بووە خاوەنی 19 خاڵ و لە پلەی سیانزدەمی ڕیزبەندی دێت، مانچستەر یونایتدیش بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی شەشەمی ڕیزبەندیە بەشێوەیەکی کاتی.





ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad