English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. ریال مەدرید دوو خاڵی گرنگ بەرامبەر بێتیس لەدەستدا
2023-12-09 [07:56 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 16ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا ڕووبەڕووی یانەی ڕیال بێتیس بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەم یارییەکە بە بەهێزی دەستیپێکرد و هەردوو یانە چەندین هەوڵی مەترسیان لەسەر گۆڵی یەکتر دروستکرد، بەڵام ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەمدا، یانەی ریال مەدریدی میوان دەستپێشخەری کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی 53دا یاریزانی لاو جودی بێلینگهام گۆڵی پێشكەوتنی تۆمارکرد،

 بەڵام بێتیس ئەنجامەکەی قبوڵنەکردو لە خولەکی 66 یاریزان ئەیتۆر روبیاڵ گۆڵی یەکسانی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆمارکردەوە.

 

بەم شێوەیە، یانەی ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە 39 خاڵ بە جیاوازی یەک خاڵ لە پێش جیرۆنای دووەم دێت، ریال بێتیسیش بە 26 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندیە.





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad