English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی سێ خاڵی لە لوتۆن تاون وەرگرت
2023-12-10 [06:19 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی16 خولی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی لوتۆن تاون بوویەوە.

 

سەرەنجام یانەی مانسیتی توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە لوتۆنی خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا یانەی مانچستەر سیتی ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد چەند هێرشێکی مەترسیداریان بردە سەر گۆڵی خاوەن یاریگا، بەڵام یانەی لوتۆن تاون لە خولەکی دووی کاتی زیادکراوی تایمی یەکەمدا توانی گۆڵی پێشکەوتن لەڕێگەی یاریزان ئەدیبایۆ تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەمدا یانەی سیتیزن بەردەوام بوو لە فشارەکانی تا لە خولەکی 62 بێرنادۆ سیلڤا گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد و پاش تێپەڕبوونی تەنیا سێ خولەک، یاریزان گریلیچ گۆڵی دووەم و دڵنیایی سیتیزنی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، مانچستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولەکە دێت ، هەروەها لوتۆن تاونیش خاوەن نۆ خاڵە و لە پلەی 18 جێگیر بوو.





ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad