English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. ئێڤەرتۆن برینەکانی یانەی چێڵسی قۆڵترکرد
2023-12-10 [06:38 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری ئەمشەوی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئێڤەرتۆن میوانداری یانەی چێڵسی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی ئێڤەرتۆن توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە یانەی شین پۆشەکانی لەندەن بهێنێت.

 

تایمی یەکەم دوای چەندین هەوڵی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتری، هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم و لە خولەکی 54دا ئێڤەرتۆن گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان ئەبدوڵایی دوکۆکورێ تۆمارکرد،

دوای چەندین گۆڕانکاری و هەوڵی تر، لویس دۆبین لە خولەکی دووی زیادکراوی تایمی دووەم گۆڵی دڵنیایی یانەی ئێڤەرتۆنی تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، ئێڤەرتۆن بووە خاوەن 13 خاڵ و لە پلەی 17ی ڕیزبەندی دێت، چێڵسیش 19 خاڵی هەیە و لە پلەی دوانزدە دێت.





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad