English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی خەوتن بەگورەوە شەوان
2023-12-10 [09:17 AM]

ZNA:هەولێر


زۆر کەس لەکاتی خەوتندا گۆرەوی لەپێ دەکەن ئەمەش جگە لەوەی یارمەتییان دەدات گەرم ببنەوە چەندین سوودی گرنگ بە جەستەیان دەبەخشێت.

ماڵپەڕی "طقس العرب" ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خەوتن بە گۆرەوییەوە کردووە کە واتان لێدەکات هەموو شەوێك لەپێی بکەن، لەوانەش:

١. قاچەکان گەرم دەکاتەوە کە ئەمەش ئاماژە بە مێشک دەدات کە کاتی حەوانەوەیە.

٢. قاچەکان بە شێداری دەهێڵێتەوە و رێگە لە وشکبوونەوە و شەقبردنی بنی پێیەکان دەگرێت.

٣. پلەی گەرمی جەستە رێكدەخات، چونکە لەکاتی خەودا جەستەی مرۆڤ کۆمەڵێك گۆڕانکاری لە پلەی گەرماکەیدا روودەدات، ئەمەش یارمەتی دەدات هاوسەنگی پلەی گەرمییەکەی رابگرێت و نە زۆر سەرما نە زۆر گەرمای ببێت.

٤. رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشی "رینۆد دەگرێت، چونکە گەرمی بۆ قاچەکان دەستەبەر دەکات و رێگە لە دەرکەوتنی نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە دەگرێت.





ئەم هەواڵە 220جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad