English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سود و گرنگی خواردنی پاقڵە
2023-12-10 [10:34 AM]

هەولێرZNA:


1. پاقلە یارمەتیدەرە لە چارەسەركردنی پەستانی خوێن یەكێك لەتایبەتمەندییەكانی كۆنتڕۆڵكەری پەستانی خوێنە، لەبەر ئەوە خواردنی ئەو بۆ كەسانی توشبو بەپەستانی خوێن بەرزی (زەخت) سودبەخشە.

 

2. زیادكردنی ئارەزوی سێكسی پاقلە، لەزیادكردن‌ و بەهێزكردنی حەزی سێكسی كاریگەری هەیە و بەشێوەیەكی گشتییش بەكارهێنانی ئەو بۆ بەهێزكردنی هێزی جەستە و ڕێگریكردن لە لاوازی سودبەخشە.

 

3. یارمەتیدانی كەمخوێنی بەپێچەوانەی بیركردنەوەی زۆر خەڵك یەكێك لەزیانەكانی پاقلە ئەوە دەزانرێت، كە كەمخوێنت دەكات، بەڵام بەپێچەوانەوە ئەم ڕوەكە بەهۆی هەبونی مادەی فسفۆڕ و كالسیۆم و ئاسن ڤیتامینەكانی A، B و C یەكێك لەخۆراكە بەهێزو خوێن دروستكەرەكان بەهەژمار دێت، بەو مەرجەی لەخواردنی ئەودا زێدەڕۆیی نەكرێت.

 

4. سودبەخش بۆ نەخۆشانی پاركینسۆن Parkinson's Disease یەكێك لەگرنگترینی ئەو تایبەتمەندییانەی، كە تا ئێستا لە سەرچاوەی زانستییەوە بۆ پاقلە ئاماژەی پێكراوە، تایبەتمەندی دژە پاركینسۆنییەتی‌و هۆكاری ئەویش بونی بڕێكی زۆر لەماددەی L-Dopa لەم ڕوەكەدایە. 5.

 

سودبەخش بۆ نەخۆشانی توشبو بە بەردی گورچیلە یەكێكی تر لەتایبەتمەندییەكانی بەردی گورچیلە تایبەتمەندی دیوریتیكی Diuretic ئەوە، لەمڕوەوە بەكارهێنانی ئەو بۆ توشبوانی بەردی گورچیلە سودبەخشە.





ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad