English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شەش خواردنی دەوڵەمەند بە زینک پێویستە لە سیستمی خۆراکیدا هەبن
2023-12-11 [02:14 AM]

هەولێر : ZNA


-چەرەساتەکان سەرچاوەیەکی سەرەکی کانزای زینکن، هەروەها دەوڵەمەندن بە چەوری سوودبەخش، ڤیتامین و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە.

 

-بەرهەمە شیرەمەنیەکان هەندێک لە بەرهەمە شیرەمەنیەکانی وەک شیر، پەنیر و ماست دەوڵەمەندن بە زینک و ڕێژەیەکی زۆر لەو کانزایە بۆ جەستە دابین دەکەن

 

. -هێلکە ڕێژەیەکی زۆر زینک، پڕۆتین، ڤیتامین و کانزاکانی دیکەشی تێدایە ڕۆژانە خواردنی هێلکەیەک ڕێژەی پێویست لەو ماددانە بۆ جەستە دابین دەکات

 

. -شوکولاتەی ڕەش ڕێژەیەکی زۆر زینکی تێدایە و سەرچاوەیەکی سەرەکی دژەئۆکسانەکانە کە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە، یارمەتی دابەزینی پەستانی خوێن دەدات.

 

-پاقلەمەنیەکان بەیەکێک لە سەرچاوە سەرەکیەکانی زینک دادەنرێن بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی سیستمی خۆراکییان ڕووەکیە، لەگەڵ ئەوەشدا دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵ و ڤیتامینەکان

 

. -گۆشتەکان ڕێژەیەکی زۆر زینکی تێدایە ئەگەر بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێن سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە.

 

-شۆفان سەرچاوەیەکی دیکەی زینک، پرۆتین و ڕیشاڵەکانە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکان کەمدەکاتەوە، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە یارمەتی دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن دەدات.





ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad