English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: گیانی ڕاوێژکارانی سەربازی بیانی لە عێراق ده‌پارێزین
2023-12-13 [10:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا، پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن، ھەروەھا پێشھاتەکانی سەر ئاستی ھەرێمی و نێودەوڵەتییان تاوتوێ کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو ئەنتۆنی بلینکن لەبارەی ھێرشەکانی ئەم دواییانە بۆسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی کردووەتەوە لە پەرۆشی عێراق بۆ بنیاتنانی پەیوەندی ھاوبەشی و ھاریکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست، ھەروەھا پێکەوەکارکردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئابووری، ئەمنی و ئاووھەوا، بە شێوەیەک کە پاڵپشتی لە ھەوڵەکان بکات بۆ پتەوترکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

باسی لەوەیش کردووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاندووە کە پابەندن بە پاراستینی گیانی نێردە دیپلۆماسییەکان و ڕاوێژکارانی سەربازی بیانی لە عێراق و گوتوویەتی: "ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەرانی ھێرشەکانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق دەکەن، بەبێ ئەوەی ھیچ لایەنێکی دەرەکی دەستوەران لەوبارەیەوە بکات.

ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئاماژەی بە بەردەوامی پێکەوەکارکردن لەنێوان وڵاتەکەی و عێراق کردووە، ھەروەھا خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە لەبارەی گرتنەبەری ڕێوشوینەکانی حکوومەتی عێراق بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکان لە عێراق و بەدواداچوون بۆ ئەو لایەنانەی کە تێوەگلاون لە ئەنجامدانی ھێرشەکانی سەر نێردە دیپلۆماسییەکان و باڵیۆزخانەکان لە عێراق.

 

AA





ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad