English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ بارزانى و پارتى كەركووك قووڵایی ستراتیژی كوردوکوردستانە
2023-12-16 [08:43 AM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانى


بۆ هەموو لایەك روون بۆتەوە ، بێ كەركووكی چەند ئازارێكی سەخت  وقورسە بە جەستەی كوردستانەوە ، بەتایبەت بەم چەند ساڵەی دوایی بە زۆر خۆسەپاندن و داگیركردنی ئەو شارە لە لایەن میلیشیا و شۆڤێنی و فاشیزمەكانەوە و ئینجا ناچاركردنی كورد و ستەمكاری و ئینجا شەهیدكردن و برینداركردن و راگواستنی زۆرە مڵێ لە سەر ماڵ و موڵكیان لەو ناوچەكە كوردستانیان و نەبوونی خزمەتگوزاری و سووكایەتیی بە كەركووكییە ڕەسەنەكان بۆ هەمووان سەلماند كە  تەنها  كوردایەتی و خۆشەویستی بۆ كەركووك گرنگە .
ئاشكرایە، دەبێ هەموو كوردێكیش ئەو راستییە لایی روون بێت كە بارودۆخی كەركووك لە هەموو روویەكەوە جیاوازی لەگەڵ ناوچەكانی تری كوردستانەوە هەیە ، چ لە رووی جوگرافیی و سیاسی و سەربازی و ئابووری و هەستیاری ، هەر ئەوەشە بەدرێژایی زیاتر لە یەك سەدەی رابردوو ، قوربانی و خوێنی زۆر لە پێناو پارێزگاریكردن لە شوناس و مۆڕكی كوردستانیبوونی ئەو شارە لە مێژییەی كورد و پێكەوەژیانی ئاشتیانە بەخشراوە ، بۆیە، كەركووك بەو هەموو ستەمكارییەی كە بەرامبەر كراوە ، پێوستە ببێتە وانەیەكی باش و ئامانجی سەڕەكیی سەركەوتنی كەركووك و كەركووكییەكان بێت كە پارتی ئاڵاهەڵگرە لە پێناو گەڕاندنەوەی كوردایەتی وشكۆ و ئیرادە بۆ ئەو شارە و ناوچەكە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم .
بۆیە، سەركەوتنی كورد و بوونی پارێزگارێكی كورد لە شارەكە ، ئەوا دڵنییایی و سەقامگیری و مافەكانی كورد و كەركووكییە ڕەسەنەكان بە هەموو پێكهاتەكانییەوە مسۆگەر دەكات  و بە پێچەوانەكەشیەوە بوونی پارێزگارێكی فاشیزمی  و میلیشیایی مەترسی گەورە دەخاتە سەر داهاتوویی كەركووك و كەركووكییەكان و شوناسی كوردستانیبوونی شارەكە و بە بەڵگەش سەلمێنراوە.
گرنگە دڵنییایی تەواو بەهەموو پێكهاتەكانی ناو كەركووك بهێنرێت هەر بە توركمان و مەسیحی  و عەرەب تا دەنگەكانیان  بۆ شۆڤێنیەكان نەچێت ، گرنگە دوای سەركەوتنی كورد ولە هەڵبژاردنی پارێزگاكان كوردەكان چیتر ناوچەكەكانیان جێنەهێڵن ئەوەش بۆ كوردانی خانەقین و نەینەوا و شەنگال و ناوچەكە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیش دروستە .هەروەها گرنگە هەموو كوردێك و كەركووكییەكی ڕەسەن لە رۆژی 18ی مانگ لە سەر سەندووقەكانی دەنگدان ئامادە بێت و ئەرك و بەرپرسیاریەتی مێژوویی و نیشتیمانی خۆی بەجێ بگەێنێت و بە پێچەوانەوە نەیارانی كەركووك و كەركووكییەكان و دژە كوردەكان خۆیان دەكەن خاوەن ، هەروەها كاتێك  كورد سەركەوێت و ببێتە خاوەن پارێزگا ، ئەوا مەترسی داگیركاری و بەعەرەبكردن و راگواستن نامێنێت چیتر هیچ كەس ولایەنێك بۆ نابێت هێرشی سەر زەووییە كشتووكاڵییەكان كورد بدات ، مافەرەواكانی كورد هەر دامەزراندن و زمانی كوردی و بوارەكانی تر ناكەونە مەترسییەوە ، بۆیە، دەبێ هەموو كوردێك چاوی لەسەر كەركووك  و ناوچەكوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەیی هەرێم بێ و، هەموو دەنگدەرێكی كوردیش لە خانەقینەوە تا مووسڵ بچن دەنگ بدەن.
نابێت كورد ، هەموو ئەو ستەمكارییانەی كەلەماوەی شەش ساڵی رابردوو ، بە سەر هەموو پێكهاتەكانی ناوچەكە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بەتایبەت كەركووك و خانەقین و دەشتی نەینەوا هات هەر لە سووكایەتی پێكردن و تیرۆر و ستەمكاری لە بیری بكات و ئێستا كاتی ئەوەیە كە كوردو كوردستانیانی ناوچە دابڕاوەكان ئەوەی لەسەر شانیانە بە دەنگەكانیان جێبەجێی بكەن. تا جارێكی تر هێرش و پەڵاماردانی سوپا و میلیشایی حەشد و پەڵاماردانیان بۆ سەر كاكەییەكان و  جوتیاران و خاوەن موڵكەكان دووبارە نەبێتەوە ، دەنگدان بە پارتی واتا كورد دڵنییاییە ، چونكە كەركووك بۆ ئەم رێباز و قوتابخانەیە ، قوڵایی ستراتیژی كوردوكوردستانە .





ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad