English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق : پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لەكاتژمێری 6ی ئێوارە كۆتایی دێت
2023-12-16 [02:27 AM]

​ZNA- هه‌ولێر


كەمێك پێش ئێستا كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند: كاتی دەنگدان  درێژ ناكرێتەوە.
هەروەها گوتی: بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت تا ئێستا گەیشتووەتە 38% .
گوتیشی: دەنگدانی تایبەت بە ئازادی و بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێك بەڕێوەدەچێت.
كاتژمێر 7ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت (هێزە ئەمنییەكان و ئاوارەكان) بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە 15 پارێزگای عێراق بە پارێزگای كەركووكیشەوە دەستی پێكرد.
لەم هەڵبژاردنەدا پێنج هەزار و 904 بەربژێر، پێشبڕكێ بۆ بەدەستهێنانی 285 كورسی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكەن كە 75 كورسی لەو ژمارەیە تایبەتە بە ئافرەتان و 10 كورسیش بۆ پێكهاتەكان تەرخانكراوە.
پڕۆسەكە تەنیا لەناوخۆی عێراق بەڕێوەدەچێت و، هاوكات ئەو ئاوارانەش بەشداری پڕۆسەكە دەكەن بە هۆی دۆخی سیاسیی و ئەمنییەوە لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستان-عێراق نیشتەجێن.
شایانی باسە وا بڕیارە پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لەكاتژمێری 6ی ئێوارە كۆتایی بێت.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad