English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی لەدوا خولەکەکان دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا
2023-12-16 [06:52 AM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکانی هەفتەی 17 ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری یانەی کریستاڵ پاڵاسی کرد.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەکیان کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا مانچستەر سیتی باشتر بینرا و دەستپێشخەری کردو لە خولەکی 24دا توانی گۆڵی پێشکەوتن لەلایەن جاک گریلیچ تۆماربکات.

 

لە تایمی دووەمدا سیتیزن بەردەوام بوو لە فشارەکانی و لە خولەکی 54دا گۆڵێکی تری لەڕێگەی یاریزان ریکۆ لویس تۆماربکات،

 بەڵام لە خولەکی 76 ماتێتا گۆڵی یەکەمی کریستاڵ پاڵاسی تۆمارکرد و لە خولەکی پێنجی کاتی زیادکراوی تایمی دووەم مایکل ئۆلیچ بەلێدانی سزا دووەمی گۆڵی تۆمارکرد و خاڵێکی لە سیتی وەرگرت.

 

بەم ئەنجامە، مانسیتی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 34 خاڵ و لە پلەی چوارەم مایەوە، 17 خاڵی هەیە و لە پلەی 15 دایە.





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad