English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوەندی فرۆشی دۆلار زیاد دەكات
2023-12-17 [02:18 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ خستنه‌ڕووی دۆلار و دۆلاری کاشی زیاد كرد و دۆلاریش بەرانبەر دینار روو لە دابەزینە.


بانكی ناوه‌ندیی عێراق، بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ یەكشەممە 17/12/2023، نزیكه‌ی 222 ملیۆن دۆلاری خستووه‌ته ‌ڕوو، له‌و بڕه‌دا 204 ملیۆن دۆلاری به‌ شێوه‌ی حه‌واڵه‌یه‌ و 21 ملیۆن دۆلاریش بە شێوەی کاشە.
كۆتایی هەفتەی رابردوو، بانكی ناوەندی كەمتر لە 220 ملیۆن دۆلاری خستەڕوو، هاوكات 15 ملیۆن دۆلاری كاشیشی فرۆشتبوو.
ئەمڕۆ‌ نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە دابەزینە 100 دۆلار بەرامبەر 154 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتێکدا هەفتەی ڕابردوو نزیکی 157هەزار دینار بوو.
بانكی ناوەندیی عێراق هەفتانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بە نرخی فەرمی، كە 132 هەزار دینارە لە ڕێگەی حەواڵە و كاشەوە دەفرۆشێت

 

شزان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 325جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad