English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرێمەرلیگ.. ئارسناڵ بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و گەڕایەوە پێشەنگ
2023-12-17 [05:06 AM]

ZNA - هەولێر


لە درێژەی یارییەکانی 17ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی ئارسناڵ لە یاریگای ئیمارات میوانداری برايتۆنی کرد.

 

لە ئەنجامدا گەنەرز لەنێو یاریگا و هاندەرانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە برایتۆن هێنا.

 

لە تایمی یەکەمدا هەردوو یانە هەوڵەکانیان چڕکردەوە بۆ سەر گۆڵی یەکتری و چەندین هێرشیان برد، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵ.

 

لە تایمی دووەمدا لە خولەکی 53دا یاریزان خیسوس توانی یەکەم گۆڵی تۆپ هاوێژەکانی لەندەن تۆماربکات،

دوای ئەو گۆڵە برایتۆن چەندین گۆڕانکاری ئەنجامدا، بەڵام بە ئاسیستێکی نیکیتا ئارسناڵ گۆڵی دووەم و دڵنیایی لەڕێگەی کای هاڤێرتز تۆمارکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، ئارسناڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ و چاوەڕێی یاری لیڤەرپوولە، برایتۆنیش 26 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمدایە.





ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad