English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ خورماتوو هێلیکۆپتەرێکى سوپاى عێراق کەوتە خوارەوە
2023-12-19 [08:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

هێلیکۆپتەرێکى سوپاى عێراق لە نزیک قەزاى خورماتوو کەوتە خوارەوە و ئەفسەرێکى فڕۆکەوان گیانی لەدەستدا و ئەفسەرێکى دیکەش بریندار بوو.

بەرەبەیانیی 19ـی کانوونى یەکەمى 2023، وەزارەتى بەرگریى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد کە هێلیکۆپتەرێکى سەر بە یەکەى ئاسمانى سوپا لە نزیک قەزاى خورماتوو لە پارێزگاى سەلاحەدین کەوتووەتە خوارەوە، بەهۆیەوە عەقیدێکى فڕۆکەوان بەناوى مەروان جەلال گیانى لەدەستداوە و نەقیبێکى فڕۆکەوان بەناوى عەلا سەلمان بریندار بووە و گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەى خورماتوو.

بەگوێرەى راگەیێندراوەکەى وەزارەتى بەرگریى عێراق، ئەو هێلیکۆپتەرەی سوپاى عێراق بەهۆى کێشەى تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە لە دواى ماوەیەکى کەم لە فڕینى لە فڕۆکەخانەى حلێوە.





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad