English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركيا... یاداشتی ده‌ستگیركردن بۆ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندانی داعش ده‌رچوو
2023-12-19 [09:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە، لە میانی دوو لێکۆڵینەوەدا لە بارەی رێکخراو فەتجوڵا گوڵه‌ن و داعش، بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ ٤٩ کەس دەرکرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی، لە میانی هەڵمەتی دۆزینەوەی شوێنی ئەو ئەندامانەی ڕێکخراوی "فەتۆ" و "پەدەیە" کە خۆیان تێدا حەشارداوە، ناونیشانی ١٦ کەس لە ئەنقەرە دەستنیشان کرا.

لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ دەستگیرکردنی ئەو گومانلێکراوانە، ١١ کەسیان دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی چەکداری داعش، بە تۆمەتی "دژایەتی کردنی یاسای ژمارە ٦٤١٥ لەبارەی ڕێگریکردن لە پشتیوانی دارایی تیرۆر" و "ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی چەکداری"، لە هەشت پارێزگای تورکیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ٣٣ گومانلێکراو دەرکرا.

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای ئەنقەرە بەردەوامن لەسەر دەستگیرکردن و ڕێکارەکانی گواستنەوەی تۆمەتباران بۆ سەرۆکایەتی داواکاری گشتی.

 

AA





ئەم هەواڵە 178جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad