ZNA- هەولێر
ئۆتۆمبێلێکی سوپای پاسداران لە ئەلبوکەمالی دەیرەزۆری سووریا کرایە ئامانجی درۆنێک.
سەرچاوەی هەواڵی خۆجێی سووریا بڵاویان کردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو درۆنێکی نەناسراوە ئۆتۆمبێلێکی سەر بە سوپای پاسدارنای لە ئەلبووکەمالی نزیک سنووری عێراق کردووەتە ئامانج.
بە گوێرەی زانیارییان ئەم ئۆتۆمبێله لە بیابانی سکریە و بەرو ئەبوولکەمال دەڕۆیشت و سێ چەکداری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی تێدا بووە.
هێزی هاوپەیمانان هەتا ئێستا هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بەم هێرشە بڵاو نەکردووتەوە.
ئەم هەواڵە 979جار خوێندراوەتەوە |