English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای شكستی كۆنگرێس، زێلێنسکی ده‌ڵێت ئەمەریکا لە بەڵێنه‌كانی پاشگەز نابێتەوە
2023-12-20 [06:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئەوەی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە ڕێککەوتن لەسەر یارمەتییەک بۆ ئۆکرانیا به‌ بەهای نزیکەی 60 ملیار دۆلار شکستی هێنا، سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلادیمیر زێلێنسکی دەڵێت ئەمەریکا پاشگەز نابێتەوە لەو بەڵێنانەی بە ئۆکرانیای داوە.

زێلێنسکی لە ماوەی کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی کۆتایی ساڵدا وتی "من دڵنیام لەوەی ئەمەریکا ناپاکیمان لەگەڵدا ناکات، دڵنیام لەوەی کە ئەوەی لەگەڵ ئەمەریکادا ڕێککەوتووین لەسەری جێبەجێ دەکرێت."

وتیشی ئەگەر دانۆڵد ترامپ لە ساڵی 2024 دا وەکو سەرۆکی ئەمەریکا هەڵبژێردرێت ئەوا دەکرێت بە شێوەیەکی بەرچاو چۆنێتی بەڕێوەچوونی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا بگۆڕێت.

وتی " ئەگەر سیاسەتی سەرۆکی دواتر، ئیتر هەر کەسێک بێت، جیاواز بێت بەرامبەر ئۆکرانیا، ساردتر و ئابووریتر بێت، ئەوا پێم وایە ئەم ئاماژانە کاریگەرییەکی زۆر بەهێزییان دەبێت لەسەر ئاڕاستەی جەنگەکە." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ترامپ کە لە لە ماوەی ڕابردوودا وتوویەتی " بە دڵنیاییەوە سیاسەتێکی جیاوازمان دەبێت."

جێی ئاماژەیە کۆمارییەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا سوورن لەسەر ئەوەی یارمەتی زیاتری سەربازیی بۆ ئۆکرانیا دەبێت جووت بکرێت لەگەڵ گۆڕانکارییەکان لە ئاسایشی سنووری ئەمەریکا، تەنها لە کاتێکدا ئەو یارمەتییە بۆ ئۆکرانیا پەسەند دەکەن کاتێک ڕێوشوێنی نوێ بگیردرێتەبەر بۆ پاراستنی سنوورەکانی ئەمەریکا.

زێلێنسکی وتیشی لەگەڵ سەرۆک وەزیری هەنگاریا ڤیکتۆر ئوربانیشدا کۆدەبێتەوە، ئوربان لەم مانگەدا ڕێگری لە پاکێجێکی یارمەتییەکانی یەکێتی ئەوروپا کرد بۆ ئۆکرانیا، کە بەهاکەی دەگاتە 50 ملیار یۆرۆ.

زێلێنسکی وتی " ئێمە دراوسێین و هەوڵ دەدەین چارەسەر بۆ پرسەکانمان بدۆزینەوە، بەڵام بۆ ئەوە پێویستمان بە ڕێکخستنی کۆبوونەوەیەکە."

سەبارەت بە توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیاش، زێلێنسکی وتی ساڵی داهاتوو ئۆکرانیا یەک ملیۆن فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەرهەم دەهێنێت. لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، کیێڤ کاریکردووە بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی چەک لە ناوخۆی وڵاتەکەدا.

 

voa





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad