English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شرۆڤەکارێکی سیاسی: دەبێت دەستەی دەستپاکی لێپێچینەوە لە سەروەت و سامانی پارێزگاری بەسرە بکات
2023-12-20 [08:53 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە، شرۆڤەکاری سیاسی، سەباح عگێلی ڕایگەیاند، سەروەت و سامانی ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە و بەڵێنەکانی دابەشکردنی پارچە زەوی پێویستی بە دەستێوەردانی حکومەت و دەستەی دەستپاکی هەیە.

عگێلی بە میدیاکانی ناوخۆی ڕاگەیاند، "سەروەت و سامانی ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە نوێنەرایەتی خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگ دەکات، لەبەردەم دەستەی دەستپاکی، جگە لەوەی باس لەوە دەکرێت کە پارێزگار واژۆ لەسەر دابەشکردنی پارچە زەویەکان لە ناوچە جیاوازەکانی ناو پارێزگا کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێک لە کاندیدە ژنەکان داوای پاڵپشتی گشتی کرد بۆ ئەوەی بتوانن لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەون، هاوکات گەرەنتی دابەشکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بەسەر هاوڵاتیاندا داوە، ئەم بابەتەش پێشێلکردنی یاسای هەڵبژاردن و ڕێنماییەکانی حکومەتی سوودانییە".

ئامااژەی بە گرنگی هەنگاوەکەی حکومەتی فیدراڵی کرد بۆ ڕاگرتنی هەر واژۆیەک کە لە لایەن ئەسعەد عیدانیەوە ببوبێت، بە دابەشکردنی پارچە زەویەکانی بەسرە، تا ئەو کاتەی ئەو زەویانە وردبینییان بۆ دەکرێت و کێ بە شایستەی ئەو زەویانە دەزانرێت.





ئەم هەواڵە 190جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad