English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنجه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له‌ سلێمانی ده‌كرێته‌وه‌
2023-11-18 [02:05 AM]

هەولێر – ZNA


به‌ چاودێری حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێنجه‌مین پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كتێب له‌ سلێمانی پایته‌ختی رۆشنبیری كوردستان ده‌كرێته‌وه‌.

پێشانگه‌كه‌، رۆژی 23ـی تشرینی دووه‌می 2023 ده‌كرێته‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

له‌ پێشانگه‌كه‌دا هه‌زاران ناونیشانی كتێب به‌ زمانه‌كانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، فارسی، توركی دەخرێنەڕوو.

جگه‌ له‌ نمایشیی كتێب، له‌ پێشانگه‌كه‌دا چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر و مێزگرد و گفتوگۆی رۆشنبیری به‌ڕێوه‌ده‌چن.
پێشانگه‌كه‌ به‌ چاودێری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی له‌ لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی ئه‌تڵه‌س به‌ به‌شداری ده‌یان ناوه‌ندی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوخۆیی و بیانی ده‌كرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad