English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە كەركووك دابەشکران
2023-11-22 [08:55 AM]

هەولێر – ZNA


لە سێیەم و كۆتا رۆژی چالاكییەكانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی شەقام لە كەركووك، لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری كەركووك خەڵات بەسەر براوەكانی فێستیڤاڵدا دابەشكرا.

لە رێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكاندا، دەلیل جەمال، بەڕێوبەری نووسینگەی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا سوپاس و پێزانینی وەزارەتی بۆ تیپە بەشداربووەكان و لیژنەی سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەكە دووپات كردەوە و رایگەیاند، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان پشتیوانی سەرەكی هەموو ئەو چالاكییە رۆشنبیری و هونەری و كولتووریانە دەبێت، كە لە خزمەتی پێشخستنی زیاتری كایەی رۆشنبیری و كولتووری و قووڵكردنەوەی گیانی بەیەكەوەژیانی ئاشتیانەن.

دواتر لیژنەی داوەری فێستیڤاڵەكە لیستی ناوی براوەكانی فێستیڤاڵیان راگەیاند و خەڵاتی فێستیڤاڵ پێشكەش بە براوەكان كرا.

خه‌ڵاتی باشترین ئەکتەری ئافرەت به‌ هاوبەشی پێشكەشكرا بە "نادیە ئیلاهی، نازیلی ئەمینی".

خه‌ڵاتی باشترین ئەکتەری کوڕ پێشكەشی "دارا عزەدین"، لە تیپی نمایشی هەزەی نیشتیمانی كرا.

خه‌ڵاتی باشترین بیرۆکە، بەخشرایە "لوقمان عومەر"، لە تیپی شانۆیی هەزەی نیشتیمانی.

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان پێشكەشی هەریەك لە "هوشیار قەوامی و فەرەیدون ئەحمەدی" لە تیپی شانۆیی جێژوان كرا.

خه‌ڵاتی باشترین بەرهەمی كامڵی فێستیڤاڵ پێشكەشی تیپی شانۆی جێژوان كرا.

خەڵاتی لیژنەی دادوەری پێشكەش بە تیپی "شانۆیی سەما" كرا.

خه‌ڵاتی باشترین نمایشی منداڵان پله‌ی دووه‌م، بەخشرایە نمایشی شانۆی "ئۆلیڤەری چڵمن".

خەڵاتی باشترین نمایشی منداڵان پله‌ی یەکەم، بەخشرایە دەقی شانۆیی "ئەفسونەکەی کاتی و کالی".

خەڵاتی باشترین نمایشی زانكۆكان پله‌ی دووەم بەخشرایە "شانۆیی تەپەگوز".

خەڵاتی باشترین نمایشی زانكۆكان پله‌ی یەکەم، بەخشرایە تیپی "شانۆی زەنگ".

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی سورەی تاران نمایشێکی شانۆیی وەرگرت، "شانۆیی موسافرێک لە غەزەوە".

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆیی مەریوان دوو نمایشی شانۆیی وەرگرت "شانۆیی زەنگ / هەولێر ، شانۆیی هەزەی نیشتیمانی /کەرکووک".

حەوتەم فێستیڤاڵی شانۆی شەقام لە كەركووك رۆژی یە‌كشه‌ممه‌ 19ـی تشرینی دووه‌می 2023 دەستیپێكرد و سێ رۆژی خایاند و ئێوارەی سێشەممە 21ـی تشرینی دووەم نكۆتایی بە كارەكانی هێنا.

حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ی رێوڕه‌سمی ده‌ستپێكردنی حه‌وته‌م فێستیڤاڵی شانۆی شه‌قام بوو، له‌ وتارێكدا، كه‌ له‌ سه‌نته‌ری رۆشنبیری كه‌ركووك پێشكه‌شیكرد، رایگه‌یاند، کەرکووک شارێکی کوردستانی، شاری نەتەوە جیاجیاکانە، شاری ئاشتی و پێکەوە ژیانە و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی پشتیوانی و خزمەتی شانۆ و زەمینەسازییە بۆ شانۆکاران، بەتایبەت لە کەرکووک.





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad