ZNA- هەولێر
شانەی چەکدارانی داعش لە گوندێکی سەر بە ڕەقەی سووریا سێ شوانیان بە ڕانەمەڕەکەیانەوە ڕفاند.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ، بڵاوی کردەوە شانەی چەکدارانی داعش لە بیابانی گوندی"سەبخە" لە باشووری خۆرهەڵاتی "ڕەقە" و سێ شوانیان بە ڕانەمەڕەکەیانەوە ڕفاندووە.
ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا هەروەها دڵێت: پێشترێ لە هەفتەی ڕابردوودا لەم ناوچەیە تێکهەڵچوونێکی توند لە نێوان چەکدارانی سەر بە حکومەتی سووریا و داعش ڕووی داوە و دوو چەکداری حکومەت کوژراون و چەند کەسێکیش بریندار بوونە.
ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە |