English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەکانی لاوازبوونی چاو
2023-12-20 [08:24 AM]

هەولێر :ZNA


چاو یەکێک لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستەی مرۆڤە کە نەبوونەکەی بۆ مرۆڤ وێنا ناکرێت. چاو لە هەمانکاتدا ئەگەر ئاگاداری لێنەکرێت بەخێرایی لاواز دەبێت. هەڵبەت هەڵکشانی تەمەن و هەندێک لە نەخۆشییەکانیش کاریگەرن بۆ لاوازکردنی چاو

 

. لەدرێژەدا بەشێک لە نیشانەکانی لاوازبوونی چاو ئاشنا دەبین. لێڵبوونی بینایی: تەندروستیی چاو واتە بتوانین دەوروبەرمان بە وردەکارییەکانیەوە ببینین

 

. بەڵام کاتێک بینایی چاو لێڵ دەبێت شەفافیەت لە چاودا نامێنێت و شتەکانی دەوروبەرمان بە لێڵی دەبینین.

 

هەستەوەری بەنیسبەت تیشک: ئەو کاتانەی تیشکی خۆر زۆریش بەهێز نییە، ناچارن چاوتان داپۆشن بۆ ئەوەی تووشی ئازار نەبن

 

. ئەوە واتە چاوتان بەنیسبەت تیشکەوە هەوستەوری هەیە و دەبێ سەردانی پزیشک بکەن چونکە چاوتان لاواز بووە

 

. دوان‌بینین: دوان‌بینین کاتێک روو دەدات لە ئێوە یەک شت بە دوو شت ببینن. ئەمە یەکێک لە نیشانەکای زیانبەرکەوتنی چاوە و دەبێ بەخێرایی چارەسەرری بۆ بکرێت

 

. سەرئێشە: سەرئێشە زۆر جار نیشانەی دڵەڕاوکێ و زەختە لەسەر چاوەکانە کاتێک هەوڵ ئەدات لەسەر شتێک چڕ بێتەوە.

 

لێڵبوون و دوان‌بینینی چاو ناچارتان دەکات لەسەر شتەکان چڕ ببنەوە و کەوابوو تووشی سەرئێشەیەکی بەهێز دەبنن.

 

ماندوویەتی چاو: بێ‌خەوی، هەڵامەت یان ئالەرژی وەرزی لە ماوەیەکی کورتدا هۆکارن بۆ ماندوویەتی چاو

 

. ئەگەر بەهۆی سەیرکردنی بەردەوامی تەلەفیزیۆنم خوێندنەوەی کتێب و بەکارهێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان تووشی ماندوویەتی چاو بوون، ئەگەر هەیە چاوتان لاواز بووبێت.





ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad