English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خواردنەوەی شیر مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە
2023-12-20 [11:31 AM]

ZNA : هەولێر


توێژەرانی زانکۆکانی «ریدینگ»ـی بەریتانیا، ئوسترالیای باشووری و ئاکلەندی نیۆزیلەندا هەستاون بە تاوتوێ کردنی داتای پێوەندیدار بە کەسانی گەورەساڵ لە بەریتانیا. توێژەران بە یارمەتی زانستی جینەتیک ئەو کەسانەیان دەستنیشان کرد کە بە شێوەی رۆژانە شیر دەخۆنەوە.

 

زانایان بە کەڵک وەرگرتن لەم زانیاریانە و توێژینەوەکانی پێوەندیدار بە خواردنەوەی شیر، پەیوەندی نێوان خواردنەوەی شیر و کەمبوونەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەکانیان تاوتوێ کرد

 

 

. ئەو توێژەرانە تێگەیشتن ئەو کەسانەی شیر دەخۆنەوە ئاستی کۆلستڕۆڵی زیانبەخش لە خوێنیاندا کەمە و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار لەم کەسانە ١٤٪ کەمترە.

 

توێژینەوەیەکی دیکەش دەریخستووە ئەو مەوادەی چەورن مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەرز دەکەنەوە بەڵام ئەم وادیارە ئەم بابەتە بۆ شیر راست نییە، ئەگەرچی شیریش مادەیەکی چەورە

 

. زانایان دەڵێن ئەم توێژینەوەیە دەریدەخات خواردنەوە شیر کێشەیەکی ئەوتۆ بۆ ماسولکەی دل دروست ناکات، ئەگەرچی تا رادەیەک هۆکارە بۆ قەڵەوبوون. بە گوتەی توێژەران، هێشتا روون نییە کە ئایا چەوریی مەوادی شیرەمەنییە کە ئاستی کولستڕۆڵی خوێن دادەبەزێنێت یان هۆکارێکی نەناسیاوە لەم خواردنەوەیەدا

 

. زانایان دەڵێن وڵامێک بۆ ئەم پرسیارە هەیە ئەویش ئەوەیە کە بڕی زۆری کالسیۆم و لاکتۆزی ناو پێکهاتەی شیر بە ئەگەری زۆر چۆنیەتی میتابۆلیزمی چەورییەکانی جەستە دەگۆڕن

 

. جگە لەوە، لەوایەنە هۆکار ئەوە بێت کە خواردنەوەی شیر کاریگەری لەسەر بەکتریاکانی ناو ریخۆڵە دابنێت و ئەم بابەتە چۆنیەتی پرۆسێسی کۆلستڕۆڵ دەگۆڕێت. بەهەرحاڵ شیرەمەن بە هۆی ئەوەی سەرچاوەی دەوڵەمەندی پرۆتین و کالسیۆمن واباشە لە سیستمی خۆراکدا هەبن.





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad