ZNA: هەولێر وەرزش کردن بێگومان یەکێک لە باشترین رێگاکانە بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتیی جەستە بەڵام زێدەڕۆیی لەم کارەشدا دەتوانێ هەندێک زیانی لێبکەوێتەوە
. ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە کە مەبەست لە وەرزش کردنی لەڕادەبەدەر چییە؟ ئەم بابەتە پەیوەندی بە هەندێک فاکتەری وەکوو تەمەن، دۆخی تەندروستی و جۆری وەرزش و راهێنانەکەوە هەیە. بەگشتی، کەسانی گەورەساڵ دەبێ هەفتەی 5 کاتژمێر وەرزشی سووک و یان 2 کاتژمێر و نیو وەرزشی قورس ئەنجام بدەن
. توێژینەوەکان دەریدەخەن کە زێدەڕۆیی کردن لەم رادەیەی باسی لێوە کرا، سوودێکی زیاتر بە جەستە ناگەیەنێت. توێژینەوەیەکی ناوازە دەریخستووە ئەو کەسانەی وەرزشە سووک و مامناوەندەکان ئەنجام دەدەن بەنیسبەت ئەو کەسانەی وەرزش ناکەن کەمتر لەگەڵ مەترسیی مەرگ رووبەڕوو دەبنەوە
. بەڵام لە وەرچەرخانێکی سەیروسەمەرەدا، ئەو کەسانەی زێدەڕۆیی دەکەن لە ئەنجامدانی وەرزشە قورسەکاندا، بە ئەندازەی ئەو کەسانی وەرزش ناکەن تووشی مەترسیی نەخۆشی و دواجار مەرگ دەبن
. وەرزشە قورسەکان رێگە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار خۆش دەکات، دیواری ماسولکەکان ئەستوور دەکات و هۆکارە بۆ برینداربوونی ئەندامەکانی ناوەوەی جەستە. ئەم مەترسییە زیاتر رووبەڕووی ئەو ژنانە دەبێتەوە کە هەموو رۆژێک بە ماوەیەکی زۆر وەرزشە قورسەکان ئەنجام دەدەن
. ژنانە بە تایبەتی رووبەڕووی مەترسییەک دەبنەوە بە ناوی «سیانەی ژنی وەرزشوان» کە بریتین لە: لەناوچوونی سووڕی مانگانە، لەدەستدانی مەوادی کانگەیی ناو ئێسک و نەخۆشییەکانی پەیوەندیدار بە خۆراکەوە. ئەنجامدانه وەرزشە قورسەکان لە پیاواندا رادەی حەزە جنسییەکانیان کەم دەکاتەوە و کەوابوو رێژەی هۆرمۆنی تێستێسترۆن لە جەستەیاندا دادەبەزێت.
ئەم هەواڵە 211جار خوێندراوەتەوە |