English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوودەکانی خواردنەوەی ئاوی گەرم بە گەدەی بەتاڵەوە
2023-12-21 [09:41 AM]

ZNA: هەولير


زۆرینەی ئێمە کاتێک لە خەو هەڵدەستین رۆتینێکی تایبەت و بەردەواممان هەیە، بۆ نموونە خواردنەوەی قاوە، چا یان ئاوی سارد. بەڵام ئەم خاڵە سەلمێندراوە کە خواردنەوەی ئاوی گەرم لە سەرەتاکانی رۆژدا کۆمەڵێک سوودی تەندروستی لێدەکەوێتەوە کە لە درێژەدا باسیان دەکەین

 

. پرۆسەی هەرس بەهێز دەکات: خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم بە گەدەی بەتاڵەوە هۆکارە بۆ دورخستنەوەی ژەهرەکان لە جەستە و بەم جۆرە سیستمی هەرس باشتر دەتوانێ ئەرکەکانی راپەڕێنێت.

 

ئەم بابەتە بۆ خواردنەوەی ئاوی سارد لەگەڵ خۆراکە چەورەکان پێچەوانەیە و خێرایی پرۆسەی هەرس کەم دەکاتەوە. بەرگیری لە قەبزی: زۆرینەی ئەو خۆراکانەی لە ماوەی رۆژدا دەیانخۆین، بە سەختی هەرس دەبن ودەبنە هۆی دروستبوونی غازات و قەبزی.

 

خواردنەوەی ئاوی گەرم جووڵەکانی ریخۆڵە بەهێزتر دەکات و ئەم کێشانە کەم دەکاتەوە. لەناوبردنی ئێشەکانی رۆژانە: پەرداخێک ئاوی گەرم لە سەرەتای بەیانیدا دەتوانێ ئێشی سووڕی مانگانە و تەنانەت سەرئێشە لەناو ببات

 

. ئاوی گەرم هۆکارە بۆ ئارامیی ماسولکەکانی سک، لەناوچوونی زیپکە هەروەها کەمبوونەوەی گرژبوونی ماسولکەکان. دابەزینی کێش: خواردنەوەی ئاوی گەرم خێرایی میتابۆلیزمی جەستە بەرز دەکاتەوە و بەم جۆرە خێرایی تاوانەوەی چەورییەکان زیاد دەبێت و بەم جۆرە کێش دادەبەزێت. باشترکردنی سووڕی خوێن: خواردنەوەی پەرداخێک ئاوی گەرم بە گەدەی بەتاڵەوە دەبێتە هۆی شکانی چەورییەکان لە جەستەدا. ئەم بابەتە جەستە لە ژەهرەکان پاک دەکاتەوە و بەم جۆرە سووڕی خوێن باشتر دەبێت.





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad