English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چی بەسەر جەستەتدا دێت کاتێک پێش خەوتن مۆزێک دەخۆیت؟
2023-12-21 [03:14 AM]

ZNA: هەولێر


خەوتنی باش بە شێوەیەکی سەرەکی پەیوەستە بە ئەو خۆراکانەی کە پێش خەوتن دەیخۆیت

 

. لە راپۆرتێکی ماڵپەڕی " healthshots"بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات خواردنی یەک مۆز پێش خەوتن یارمەتیت دەدات چەندین سوودی تەندروستی بەدەستبهێنیت. لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە دەکات کە جەستە پێویستی بە خەوێکی ئارام هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بە چالاکی و وزەیەکی زۆرەوە بمێنیتەوە هەر بۆیە پێویستە پێش خەوتن مۆزێک بخۆیت بۆ ئەوەی بە باشی بخەویت.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا چەند هۆکارێکی خستۆتە ڕوو کە بۆچی پێویستە پێش خەوتن یەک مۆز بخۆیت، لەوانە:

 

١. مۆز بەهۆی پێکهاتە تایبەتەکەیەوە یارمەتی کەمکردنەوەی فشار دەدات و وا دەکات هەست بە ئارامی و دڵخۆشی بکەیت.

 

٢. مۆز مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە کە تایبەتمەندی ئارامکەرەوەی ماسولکەکانی هەیە.

 

٣. سەرچاوەیەکی باشی کاربۆهیدراتەکانە، ئەو شەکرە سروشتیانەی لە مۆزدا هەیە دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ڕێکخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا، ڕێگری لە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن دەکەن، هەروەها ئەگەری بەخەبەرهاتنەوە لە نیوەی شەودا کەم دەکاتەوە.





ئەم هەواڵە 226جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad