English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاریگەریەکانی توونی لەسەر گەدە چیە
2023-12-22 [09:08 AM]

ZNA:هەولێر


وەک دەزانرێت بەهاراتە توونەکان کاریگەری بەکتریاکوژیی هەیە، بۆیە هەندێک لە زاناکان پێیان وایە بەسوودە، بەڵام هەندێکی تر گومانیان هەیە.

بەپێی راپۆرتەکەی ماڵپەڕی ''لوبنان٢٤'' ، دکتۆر ئەلێکساندەر میاسنیکۆڤ ئەو باوەڕە باوانەی سەبارەت بە بەهاراتە توونەکان هەیە پوچەڵی دەکاتەوە، بەو پێیەی وتراوە بەهاراتە توونەکان زیان بە جەستە دەگەیەنن، بەڵام بیبەر توخمە بچووکە سودبەخشەکانی تێدایە کە سوودیان بۆ جەستە هەیە.

بیبەری توون بەو پێیەی خواردنی لەتوانای زۆر کەسدا نییە، بووەتە بەربەست لەبەردەم بەکارهێنانی بەربڵاوی، هەرچەندە توانای رێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی بەکتریاکانی هێلیکۆباکتێر پایلۆری هەیە و گەدە رادەهێنێت بۆ ئەوەی زیاتر بەرگری هەبێت.

میاسنیکۆڤ ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئێستادا بیبەری توون لەبری شیر بەکاردێت لە پێشنیارەکانی خۆپاراستن لە هەوکردنی برینی گەدە، چونکە کاپسایسین لەخۆ دەگرێت کە سوڕی خوێن خێراتر دەکات.

هەروەها خەردەل دژە ئۆکسانە کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر خوێنبەرەکان و دڵ و کۆئەندامی دەمار هەیە، چونکە مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆمی تێدایە.

میاسنیکۆڤ ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەکات کە بەدەست نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە دەناڵێنن، هەروەها ئەو کەسانەی هەست بە ناڕەحەتی دەکەن بەهۆی بەهاراتەکانەوە، خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی بەهاراتە توونەکان لە خۆراکەکانیاندا.

لای خۆیەوە دکتۆر ئەندرێی یاکوشۆف پزیشکی پسپۆڕی گەدە و ریخۆڵە ئاماژە بەوە دەکات کە بەهاراتە توونەکان مەترسیدار نین و بە هیچ شێوەیەک کاریگەری خراپیان لەسەر گەدە نییە و ئەو ناڕەحەتی و گرژبوونەی لە گەدەدا دروستی دەکەن لە ئەنجامی کاردانەوەکانەوەیە.





ئەم هەواڵە 265جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad