English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رووسیا بۆ واڵ ستریت ژورناڵ: مردنی پریگۆژین له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ رێك نه‌خراوه‌
2023-12-23 [11:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کرێملن ڕۆژنامەی واڵ ستریت ژورناڵ تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی "خەیاڵی کاکڵە "، ئەوەش دوای ئەوەی ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە مردنی یەڤیگنی پریگۆژینی سەرۆکی گروپی بەکرێگیراوی ڤاگنەر لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکدا لەلایەن بەرپرسی ئاسایشی ڕووسیا نیکۆلای پاتروشیڤەوە ڕێکخراوە.

ڕۆژنامەکە وتی فڕۆکە تایبەتەکەی پریگۆژین لە ڕێی بۆمبێکی بچووکەوە کە لە ژێر باڵی فڕۆکەکەدا داندرابوو خراوەتە خوارەوە. ڕاپۆرتەکەی لە بەرپرسانی نەناسراوی هەواڵگری ڕۆژئاوا و ئەفسەرێکی پێشووی هەواڵگری ڕووسیاوە سەرچاوەی گرتووە.

وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ وتی چیرۆکەکەی بینیوە بەڵام لێدوانی لەسەر نادات، دواتر وتی " لەمدواییانەدا بە داخەوە واڵ ستریت ژورناڵ زۆر حەزی بە بەرهەمهێنانی خەیاڵی کاکڵە هەیە."

پریگۆژینی سەرۆکی گروپی سەربازیی بەکرێگیراوی ڤاگنەر کە لە ئۆکرانیا بۆ ڕووسیا شەڕی دەکرد، ناکۆکییەکی درێژخایەنی هەبوو لەگەڵ سەرکردە سەربازییەکانی ڕووسیادا و لە کۆتایی مانگی شەشدا ڕابەرایەتی یاخیبوونێکی ماوە کورتی کرد دژی سەرکردایەتی ڕووسیا. یاخیبوونەکە بە خێرایی کۆتایی هات، بەڵام بە شێوەیەکی بەرچاو وەکو ئاڵنگارییەک بیندرا لەبەردەم دەسەڵاتە درێژخایەنەکەی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتندا.

دوو مانگ دوای ئەو یاخیبوونە، پریگۆژین لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەیدا گیانی لە دەستدا. کرێملن پێشتر ڕەتی کردووەتەوە کە پریگۆژین لەسەر فەرمانی پوتن کوژرابێت. لە مانگی 10 دا پوتن پێشنیاری ئەوەی کرد کە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێکەوە بووە لە ناو فڕۆکەکەدا.

نۆ کەسی دیکە لەو ڕووداوەدا کوژران، دوو کەسایەتی باڵای ڤاگنەر و چوار پاسەوانی پریگۆژین و سێ کارمەندی فڕۆکەکەشییان تێدا بوو.

پاتروشیڤی تەمەن 72 ساڵ پێشتر سەرۆکی دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی ڕووسیا بووە و ئێستا سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیایە و بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییە توندڕەوەکانی نێو ڕاوێژکارە نزیکەکانی پوتن دادەنرێت.

پوتن و پاتروشیڤ لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەتەوە لە حەفتاکانەوە یەکتری دەناسن، کاتێک هەردووکییان پێکەوە وەکو ئەفسەری هەواڵگری لە کەی جی بی لە لینینگراد کارییان دەکرد.

 

VOA





ئەم هەواڵە 181جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad