English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودە تەندروستیەکانی مەعدەنوس
2023-12-23 [02:04 AM]

ZNA:هەولێر



۱- مرۆ لە نەخۆشیی کەم خوێنیی دەپارێزێت.
٢- بۆرییەکانی میزکردن خاوێندەکاتەوە و لە نەخۆشی دووریدەخاتەوە.
٣- بەربەرەکانی نەخۆشی (شێرپەنجە) دەکا.
٤- بە یەکێ لە سەرچاوە گرنگەکانی ڤیتامین (C)دەژمێررێ.
٥- بڕێکی زۆر (کالسیۆم) ی تێدا هەیە ، تەنانەت لە شیر و ماست پتری تێدا هەیە.
٦- بۆ چارەسەرکردنی هێندێ نەخۆشیی بەکاردێ ، بۆ نمونە:
•  ڕێجیم: شەربەتی مەعدەنووس یارمەتی کەمکردنەوەی کێشی مرۆ دەدا ، چوونکە ڕۆڵێکی لەبەرچاو لە تواندنەوەی چەوریدا دەگێڕێ کە لە جەستەی مرۆدا کۆبووەتەوە.
•  بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی جگەر و زراو (Cystic) لە جەستەدا بە کەڵکە.
•  سووڕی خوێن و دڵ ڕێکوپێک دەکا.
•  گەر دەسکێ مەعدەنووس ، لە یەک لیتر ئاودا بکوڵێنرێ ، ڕۆژانە دەموچاوی پێ بشۆرێ ، زیندوویەتی و ڕەونەق بۆ پێستەکەی دگێڕێتەوە.هەروەها چارەسەری زیپکە ، پەڵە و قنچکە دەکا. ئەمەش بە ئەوە دەبێ ڕۆژی (٢) جار و بۆ ماوەی یەک هەفتە بڕێ لە ئەو شەربەتە بخورێتەوە. مەعدەنووسی کوڵاو لە پێستی چەور هەڵدەسوڕێ و پێی دەشێلرێ ، چونکە سەلامەتی پێست و خاوێنیی دەپارێزێ . جگە لە ئەوەی ، وەک (کەمادات) بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی مەمک و گرفتی شیردانیش کەڵکی لێ دەبینرێ . پاشان پلەی گەرمیی جەستەش دادەبەزێنێ ، ئاوی زیادەی نێو جەستە ڕادەکێشێ و عەرەق بە مرۆ دەکاتەوە .
•  مەعدەنووس ، بۆ کۆئەندامی هەناسەدان باشە ،بە تایبەتی بۆ ئەوانەی تووشی نەخۆشی هەناسەتەنگیی دەبن ، یا کۆئەندامی هەناسەدانیان ، گرفتێکی دیاریکراوی هەیە. شەربەتی مەعدەنووس دەتوانێ چارەسەری هەوکردنی ژوورەکانی هەوا بکا، ئەمەش بە ئەوە دەبێ ، بۆ ماوەی (١٠) خولەک ، هێندێ مەعدەنووس لە ئاودا بکوڵێنرێ ، ڕۆژانە چەند جارێ بخورێتەوە تا کۆئەندامی هەناسەدان خاوێن بکاتەوە.
•  ڕۆنی شلی مەعدەنووس ، بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیی لاوازیی سێکسیی بەکاردێت ، وزەیەکی زیندوو و هێزێکی جەستەیی باش ، بە مرۆ دەبەخشێ.
•  نەخۆشی ڕۆمانتیزم چارەسەردەکات.
•  کۆ ئەندامی بەرگری جەستە بەهێز دەکات تا بەربەرەکانی زۆر نەخۆشی بکات.
•  مەعدەنووسی کوڵاو ، یارمەتی پشتملەڕژێن دەدات ، گەر بە شەو بکوڵێنرێت ، پاشان پێش نووستن نیو لیتر و لەگەڵ نانی بەیانیش دا نیو لیتری دیکەی لێ بخورێتەوە و بۆماوەی (٣) ڕۆژیش بەردەوامبێت.
•  مەعدەنووس ، تامی نێو دەم خۆش دەکات بۆنی پیاز ناهێڵێ گەر کەمێکی لێ بخورێ.
لە بەرئەوە زۆر پێویستە ، مەعدەنووس لەنێو ماڵەکان دا بڕوێنرێت ، یا بەشێوەیەکی بەردەوام بکڕرێ و هەبێ . چونکە بە نیوە دەرمانگەیەکی تەواو دەژمێررێ ، هەم بۆ خۆپاراستن و هەم بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشیش دەبێ.





ئەم هەواڵە 304جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad