English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن زیانە‌كانی مۆبایل لە‌سە‌ر تە‌ندروستی مرۆڤ كە‌مبكە‌ینە‌وە‌
2023-12-24 [01:51 AM]

ZNA:هەولێر


ئە‌و كاتانە‌ی تە‌لە‌فۆن تە‌نیا لە‌ ھە‌ندێ ماڵدا ھە‌بوو، بۆ تە‌لە‌فون كردنێك دە‌بوو چە‌ند كۆڵانێك ئە‌ولاتر بچوینایە‌، مە‌ترسیە‌كی وای لە‌سە‌ر تە‌ندروستیمان نە‌بوو  بە‌ڵام كاتێك بچووك كرایە‌وە‌ وای لێھات بگێڕدرێ و ناونرا مۆبایل (كە‌ بە‌ مانای گە‌ڕۆك ئە‌وە‌ی دە‌گێڕدرێت دێت)، ئیدی باس و خواسی زیانە‌كانی بونە‌ ڕۆژە‌ڤ.
تا ئێستا چە‌ندین توێژینە‌وە‌ی زانستی لە‌سە‌ر ئە‌و مە‌سە‌لە‌یە‌ كراون، بە‌ تایبە‌ت ئە‌وە‌ی ئایا مۆبایل ڕۆڵی ھە‌یە‌ لە‌ توشبوونی مرۆڤ بە‌ شێرپە‌نجە‌ یان نا؟
بە‌ڵام تا ئێستا ھیچ بە‌ڵگە‌یە‌كی زانستی نییە‌، بیسە‌لمێنێ مۆبایل شێرپە‌نجە‌ دروست دە‌كات. ئە‌مە‌ش بە‌و مانایە‌، كە‌ دڵنیایی ھە‌یە‌ لە‌وە‌ی دروستی ناكات، بە‌ڵكو تا ئێستا دە‌رنە‌كە‌وتوە‌، واتە‌ دە‌شێ لە‌ ئایندە‌دا دە‌ربكە‌وێ.
ئاژانسی نێودە‌وڵە‌تی بۆ لێكۆڵینە‌وە‌ لە‌ شێرپە‌نجە‌ (IARC) كە‌ پۆلێنی شێرپە‌نجە‌خە‌رە‌وە‌كان دە‌كات، مۆبایلی خستوە‌تە‌ گروپ بە‌ واتای ئە‌گە‌ری تووش كردن بە‌ شێرپە‌نجە‌ی ھە‌یە‌.





ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad