ZNA - هەولێر لە دوا یاریی هەفتەی 18ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی وولڤەرهامپتۆن لە یاریگای خۆی ڕووبەڕووی چێڵسی بوویەوە.
لە ئەنجامدا یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سوودی وولڤەرهامپتۆن کۆتاییهات.
تایمی یەکەم دوای چەندین هەوڵ و هێرشی هەردوو یانە بۆ سەر گۆڵی یەکتری، ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، وولڤسی خاوەن یاریگا باشتر بینرا و لە خولەکی 51دا توانی گۆڵێک لەڕێگەی یاریزان ماریۆ لامینا تۆماربکات،
دوای ئەو گۆڵە یانەی بلۆز چەندین گۆڕانکاریان ئەنجامدا بۆ گۆڕینی ئەنجامەکە، ناوبژیوانی چوارەم 11 خولەکی وەک کاتی زیادکراو بەرزکردەوە و لە خولەکی سێی زیادکراودا یاریزان مات وولڤسی کردە خاوەن دوو گۆڵ،
لە خولەکی شەشی زیادکراو یاریزان کریستۆڤەر نکۆنکۆ ئەنجامەکەی بۆ گۆڵێک لە سوودی یانەی بلۆز کەمکردەوە و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، وولڤس بەکۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی چوارەمە، چێڵسیش هەر لە دەیەمی ڕیزبەندیە بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ.
ئەم هەواڵە 934جار خوێندراوەتەوە |