English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران ناڕەزایی لەسەر بەیاننامەیەکی ڕووسیا دەردەبڕێت
2023-12-25 [08:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەزگای ڕاگەیاندنی ئێران بڵاویکردەوە تاران بانگی بەرپرسی کاروباری ڕووسیای کردووە لە ئێران دوای ئەوەی مۆسکۆ و وڵاتانی عەرەبی پێشتر لەم هەفتەیەدا بەیاننامەیەکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و تێیدا ڕووبەڕووی بانگەشەکەی ئێران بوونەوە لەسەر دوورگە جێناکۆکی لەسەرەکان لە کەنداوی فارس.

پێشتر لەم هەفتەیەدا کۆڕبەندی هاریکاریی عەرەبی شەش و ڕووسیا لە مۆسکۆ بەیاننامەیەکییان بڵاوکردەوە و تێیدا داوای چارەسەرێکی ئاشتییانەیان کرد بۆ ململانێکانی نێوان ئیماڕات و ئێران لەسەر دوورگە جێناکۆکی لەسەرەکان.

دەزگای هەواڵی ئیرنای ئێران وتی ڕۆژی شەممە نوێنەری ڕووسیا بانگکراوە و نوسراوێکی پێدراوە تاوەکو بیگەیەنێتە مۆسکۆ، لە نوسراوەکەدا تاران ناڕەزایی دەربڕیوە سەبارەت بەو بەیاننامەیە.

ئیرنا وتی پێشتر ڕۆژی شەممە وەزیری دەرەوەی ئێران حوسەین ئەمیرعەبدوڵاهیان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە هاوتا ڕووسیاییەکەی وتووە " ڕێزگرتن لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاک " یەکێکە لە بناغە سەرەکییەکان لە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا.

ئەمە دووەمین جارە لەم ساڵدا ئێران بانگی نوێنەرێکی ڕووسیا بکات بۆ ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بە لێدوانەکان لەسەر دوورگە جێناکۆکی لەسەرەکان. تاران لە مانگی حەوتدا باڵیۆزی ڕووسیای لەسەر بەیاننامەیەکی هاوشێوە بانگ کرد و ناڕەزایی خۆی دەربڕی.

ناکۆکییە دیبلۆماتییەکە ڕووداوێکی دەگمەنە لە نێوان دوو وڵاتەکەدا کە لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا پەیوەندییەکانییان قووڵتر کردەوە، ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داوە بە ڕووسیا و ئەو فڕۆکانەش کاریگەرییەکی ڕووخێنەرییان هەبووە لە ئۆکرانیادا. هەردوو وڵاتەکەش پشتیوانییان لە سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد کردووە لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتەدا.

لە ساڵی 2022 دا، ئێران بانگی نوێنەری چینی کرد لەسەر دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوشێوەی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا.

دوای ئەوەی لە ساڵی 1971 دا هێزەکانی بەڕیتانیا کشانەوە، ئێران کۆنتڕۆڵی سێ دوورگەی کرد، ئەبو موسا و گرەیتەر تونب و لێسەر تونب. سێ دوورگەکە بە بەشێکی جیانەکراوە لە خاکی خۆی دەزانێت. ئیماڕاتیش بانگەشەی ئەوە دەکات سێ دوورگەکە بەشێکن لە ئیماڕات و لە مێژە داوای چارەسەرێکی گفتوگۆ لەسەرکراوی کردووە.

سێ دوورگەکە زاڵن بەسەر نزیکبوونەوە لە تەنگەی ستراتیژی هورموز، کە ڕێڕەوێکی ئاویی سەرەکییە و نزیکەی یەک لەسەر پێنجی نەوتی جیهانی پێدا تێپەڕ دەبێت.

ئێران دەڵێت ئەو دوورگانە لە کۆنەوە بەشێک بوون لە ئێران تاوەکو ئەو کاتەی لە سەرەتای سەدەی بیستدا لەلایەن هێزەکانی بەڕیتانیاوە داگیرکران. دەشڵێت گەیشتوون بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ شاریقەدا کە یەکێکە لە حەوت ئیماڕەکەی ئیماڕات، بەپێی ڕێککەوتنەکە مافی ئەوە دەدرێت بە ئێران ئەبو موسا بەڕێوە ببات و هێزەکانی لەوێ جێگیر بکات.

هیچ ڕێککەوتنێکی لەوشێوەیە نییە لەسەر دوو دوورگەکەی دیکە. ئیماڕات دەڵێت دوورگەکان بەشێک بوون لە ئیماڕەی ڕەئس ئەل خەیمە تاوەکو ئەو کاتەی کە ئێران چەند ڕۆژێک پێش پێکهاتنی فیدراسیۆنی ئیماڕاتی بە بەکارهێنانی هێز دەستی بەسەرداگرتن.

 

voa





ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad