English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران دانی به‌ كوژرانی ژەنەڕاڵێکی سوپای پاسداران له‌ سوریا نا
2023-12-26 [07:29 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سوپای ئێران ڕایگەیاند، دوێنێ دووشەممە ژەنەڕاڵێکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە سوریا لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کوژراوە، بەڵێنیشیدا تۆڵەی " ئەو تاوانە " بکاتەوە.

دەزگای ڕاگەیاندنی ئیرنای ئێران وتی " چەند کاتژمێرێکی کەم لەمەوبەر ڕازی موسەڤی لە ماوەی هێرشێکی ڕژێمی زایۆنیدا لە دەوروبەری دیمەشق کوژراوە." وتیشی موسەڤی " یەکێک بووە لە ڕاوێژکارە هەرە بە ئەزموونەکانی " سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە سوریا.

ئیسرائیل تاوەکو ئێستا لێدوانی نەداوە، ئیسرائیل هەمیشە وتوویەتی ڕێگە نادات ئێرانی دوژمنی سەرسەختی پێگەی لە سوریا فراوان بکات.

ئاژانسی ئیرنا دەڵێت موسەڤی " چالاک بووە و پشتیوانی لۆجیستیکی بۆ بەرەی بەرهەڵستکاران لە سوریا دابین کردووە." ئەوەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەو گروپە چەکدارییانەی کە دوژمنی ئیسرائیلن و ئێران پشتیوانییان لێدەکات.

سوپای پاسدارانیش کوژرانی موساڤی پشتڕاست کردەوە و وتی لە " هێرشێکی موشەکیدا " کوژراوە و بەڵێنیدا " ئیسڕائیل باجی ئەم تاوانەی دەدات."

سوپای پاسداران وتیشی موسەڤی هاوەڵی ژەنەڕاڵ قاسم سولەیمانی بووە.

کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئێران وتی موسەڤی لە ڕێی " سێ موشەکەوە " کراوەتە ئامانج و ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا دووکەڵ لەو ناوچەیە بەرز دەبێتەوە کە هێرشەکەی کراوەتە سەر.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە چاودێری جەنگەکەی سوریا دەکات و بنکەکەی لە بەڕیتانیایە، وتی ئیسڕائیل ئەو شوێنانەی ناو سوریای کردووەتە ئامانج کە لەلایەن گروپەکانی ئێران و حزبوڵای لوبنانەوە بەکاردەهێندرێن لە ناوچەی سەیدا زەینەبی دیمەشق.

دانیشتوانیش باسییان لەوە کرد گوێیان لە دەنگی تەقینەوە بووە و دووکەڵییان بینیوە لە کێڵگەکانی ئەو ناوچەیەوە بەرزبووەتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad