English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەرێمی كوردستان رەمزی پێگەوە ژیانی ئاشتیانە و ئازادی و دیموكراسی
2023-12-26 [12:36 PM]

نڤیسینا:رێبوار حەمەلاو شوانی


دەبێ هەموومان باش ئەو راستییە بزانین كە بۆ چی ئەوەندە داگیركەران و دوژمنانی كوردوكوردستان بەرانبەرمان ڕق ئەستوورن و هەمیشە ئازارمان دەدەن و پەڵامارمان دەدەن  ، دەبێ  ئەو راستییە بزانین كە ئێمەی كورد خاوەن مێژوو و جوگرافیا و شوناسێكین كە لە هەموو گەلان و نەتەوەكەكانی تر جیاوازترین ، چونكە بەدرێژایی مێژوو ژێرەدەستی و پاشكۆیی هەموو داگیركەرێكمان ڕەتكردۆتەوە ، هەمیشە پارێزەری ئاشتی و سەقامگیری و پێكەوەژیان بووینەوە و لەو پێناوەشدا هەمیشە قوربانیمان بەخشیووە و بیرمان كاتێك دڕندەترین ڕێكخراویی تیرۆریستی هەموو ناوچەكە و جیهانی خستەمەترسییەوە ، ئەوا گەلی كورد و پێشمەرگە سەنگی خۆی كردە قەڵغان پارێزگاریكردن لە مرۆڤایەتی و ئاشتی و سەقامگیری ، هەروەها نیشتیمانەكەی كردە دوورگەیەكی سەقامگیر وئارام بۆ هەموو پەنابەر و ئاوارە و هەموو پێكەهاتەوە و ئایین و ئایینزاكان ، بۆیە، ئەوەی كوردستانی بە دونیا ناساندووە و پێشمەرگە و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و دیموكراسیانەیە ،بۆیە، ئەوە لە ماوەی رابردوو و ئێستا دەبینرێت ، دۆستان ودوژمنانیش خۆش وناخۆش باش دەزانن كە هەرێمی كوردستان تاكە شوێنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە كە هەموو ئایینەكان و ئایینە جیاوازەكان بە ئارامی دەژین و توندوتیژی بەرامبەر بە نەتەوە و ڕێكخراوەكان ناكرێت، پێكهێنان و بیرۆكەی جیاواز هەیە، لە پەرلەمانی كوردستانیش هەموو پێكهاتەكان نوینەرێ خۆیان هەیە، كۆرسی كۆتاكان كە بۆیان تەرخان كراوە، ئەم راستیە پیشان دەدات كە لە هەرێمی كوردستان دیموكراسی و پێكەوەژیان لە ئاستیێكی زۆر باش دایە.مێژوو گەواهیدەرە كە هەرێمی كوردستان وەك دوورگەیەكی ئاڕام و سەركردایەتییەكی متمانەپێكراو ئاشیتخواز و دیموكراس هەمیشە جێگای شانازی بووە، هەرێمی كوردستان بەكردەوە و خەسڵەتە جوانەكانی  پیشانی هەموو وڵاتانی ناوچەكە و جیهانی دا كە چۆن گەلی  كورد لە مێژووی خەباتی لە پێناو سەربەستی و رزگاری لە ژێردەستی چەندین جار پێشەنگی ئازادی و مرۆڤایەتی بووە، تەنانەت لە ناوچەیەكی بچووكیشدا كە لە هەموو لایەكەوە چەوساوەتەوە، بەڵام شێوازێكی نوێی ژیانی ڕاستگۆیی لە ناوچەكەدا ناساند، ئەمە لە كاتێكدایە كە لە عێراق و هەندێك وڵاتی ناوچەكە چۆن ئاشتی و پێكەوەژیان پێشێڵ دەكرێت ، بە پێچەوانەوە كاتێك هەمان ئەو پێكهاتانە روون لە هەرێمی كوردستان دەكەن و بەگەواهیدەری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە كردەوە دەبینن كە چۆن هەرێمی كوردستان شوێنی بەجێگەیاندنی ڕێورەسمە ئاینینەكان و ئازادییە تایبەتییەكانیانن ،هەر ئەوەشە كە وڵاتانی ناوچەكە و ئەوروپایی وئەمەریكایی هەرگیز ناتوانن دەستبەرداری گەلی كورد و قەوارەی هەرێمی كوردستان بن سەڕەرای هەموو ئەو هەوڵانەی كە خەونی بچووكردنەوەی رۆڵ و كاریگەری هەرێمی كوردستان دەبینن ،بەتایبەتی بەغدا و تاران كە بەردەوام پیلانگێری گەورە دژ بە هەرێمی كوردستان دەگێرن ، بەشێك لەو پیلانانە دژی پێكەوەژیان و پێكهاتەكان  و كورسییەكانیانە كە مەرامەكەیان روون وئاشكرایە ، كە خەونی نەزۆكیان بۆ ئەوەیە تا وێنەیەكی خراپ لە هەرێمی كوردستان دروست بكەن ، نابێت هەرێمی كوردستان بەرەو دواوە بڕوات، جیهانی پێشكەوتوو و دیموكراسی بەهۆی دەستكەوتەكان و ئەو ڕێكوپێكییەی كە هەرێمی كوردستان هەیە تا ئێستا زۆر گرنگی بە هەرێمی كوردستان داوە.هەوڵەكانی سەركردایەتیی سیاسی بەتایبەتی سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وای لێكردووین، لە ڕێگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و دیپلۆماسییەكی بەهێز، فاكتەڕی پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان، بەهەموو شێوەیەك فاكتەڕێكە بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی زیاتر لە ئاستی نێودەوڵەتی و فشارەكانی بەغدا لەسەر هەرێمی كوردستان نابێت، بۆیە نابێت ڕێگە بدەین بە هیچ شێوەیەك رێگە بدرێت،ئەو پێكەوەژیانە و دیموكراسییەتەی كوردستان و پێكهاتەكان ئاڵۆز بكرێت ،چونكە  بوونی پێكهاتە و ئایینەكان لە هەرێمی كوردستان هەمیشە فاكتەرێك بۆ بەهێزی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەمیشە بمێنێتەوە و وەك سەرچاوەی ژیان گەشە بكات زۆر گرنگە پێكەوەژیان و جوانی هەرێمی كوردستانێ بپارێزین،بۆیە،باشترە  لە كوردستانەوە فێری ئاشتی و پێكەوەژیان و دیموكراسی بن ..





ئەم هەواڵە 202جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad