English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق: پێویسته‌ ئه‌و هێرشانه‌ی‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، بوه‌ستێندرێت
2023-12-26 [04:09 AM]

ZNA-هەولێر


باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق داوا ده‌كات ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن گرووپه‌ "تیرۆریست"ییه‌كانه‌وه‌ بۆسه‌ر هێزه‌كانیان له‌ عێراق ئه‌نجام ده‌درێن، بوه‌ستێندرێت.

ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) نووسیوویه‌تی: "لای سه‌رۆك بایدن هیچ شتێك له‌ پاراستنی ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ گرنگتر نییه‌، كه‌ له‌ ناوچه‌ مه‌ترسیداره‌كان خزمه‌ت ده‌كه‌ن".

رۆمانۆوسكی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، میوانی حكومه‌تی عێراقن و هێرشكردنه‌ سه‌ر ئه‌و هێزانه‌، هێرشكردنه‌ بۆسه‌ر عێراق".

باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌شڵێت: "پێویسته‌ ئه‌و هێرشانه‌ی‌ ده‌كرێنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، بوه‌ستێندرێت".





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad