English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران جارێکی دیکە بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی زیاد کردووە
2023-12-27 [08:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هۆشداریی دەدات لە دووبارە بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی لە ئێران.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی سێشەممە26ی مانگی دوانزە ڕایگەیاند "کۆماری ئیسلامی ئێران جارێکی دیکە خێرایی و ڕێژەی بەرهەمهێنانی یۆرانیۆمی پیتێنراوی بە ڕێژەی 60٪ زیاد کردووە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە بڕی پیتاندنی 60%ی ئێران کە بۆ 3 کیلۆ لە مانگێکدا کەمکرابووە، جارێکی دیکە زیادی کردووە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دووپاتی کردوەتەوە کە ئێران لە کۆتایی مانگی یازدە، بڕی هێکزافلۆرایدی یۆرانیۆمی 60%ی لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز بۆ نزیکەی 9 کیلۆ لە مانگێکدا زیادکردووە.

یۆرانیۆم پیتێنراو بە ڕێژەی 60٪ نزیکە لەو ئاستەی کە بۆ دروستکردنی چەک پێویستە.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا وڵاتانی زەلهێزی بەشدار لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ کۆماری ئیسلام ئێران لە کۆبوونەوەی شەش مانگەی ئەنجومەنی ئاسایشدا، حکوومەتی ئێرانیان بە "پەرەپێدان و تاقیکردنەوەی مووشەکی بالیستیک" و "ناردنی سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ ڕووسیا" و "پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ئاستی 60٪ تۆمەتبار کرد.

نوێنەرانی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا هەروەها ڕایانگەیاندووە کە کۆکردنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ئێستا 22 هێندەی ئەو سنوورەیە کە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 ڕێگەپێدراوە و دەشڵێن ئەمە هیچ پاساوێک بۆ چالاکیی مەدەنی نییە و ڕێبازی ئێستای ئێران، ئەو وڵاتە لە تواناکانی پەیوەست بە چەک ئەتۆمی نزیک دەکاتەوە.

بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وەک ڕێکخراوی چاودێری ئەتۆمی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو مەرجانەی پێشێل کردووە کە لە ڕێککەوتننامە ناوکییەکەی ساڵی 2015 بۆی دیاری کراوە و دەڵێن پیتاندنی 60% "نزیکە لەو ئاستەی کە بۆ بەرهەمهێنانی چەک پێویستە" و ئەمەش بۆ وڵاتێک کە بانگەشەی ئەوە دەکات هیچ بەرنامەیەکی چەکی ئەتۆمی نییە، پاساوهەڵگر نییە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ساڵانێکە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری دەدات و ئەمەریکا و یەکێتیی ئەورووپاش بە هۆی پێشخستنی بەرنامەی گوماناویی پیتاندنی یۆرانیۆم و چەکە سەربازییەکانەوە، سزایان بەسەر حکومەت و بەرپرسانی حکوومەتی ئێراندا سەپاندووە.

تاران دەڵێت تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتیانە بەرنامەی ئەتۆمی پەیڕەو دەکات، بانگەشەیەک کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و زلهێزە جیهانییەکان گومانیان لێی هەیە.

voa





ئەم هەواڵە 172جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad