English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا ١٧ درۆن و مووشکی حوسیانی خستە خوارەوە
لۆگۆی فەرماندەیی نێوەندیی ئەمریکا (سەنتکۆم)
2023-12-27 [02:56 AM]

​ZNA- هەولێر


فەرماندەیی نێوەندیی ئەمریکا (سەنتکۆم) رایگەیاند، کەشتیی جەنگیی "ئایزنهاوەر" لە باشووری دەریای سوور 12 درۆن، سێ مووشەکی بالیستی دژە کەشتی و دوو مووشەکی کروزی حوسییەکانی خستنەخوارەوە.

سەنتکۆم ئاماژەی بەوەشدا، لەم هێرشاندا هیچ زیانێک بە کەشتییەکان نەگەیشتووە و قوربانیشی نەبووە.

لەگەڵ دەستپێکی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس، حوسییەکانی یەمەنیش بە درۆن و مووشەک هێرش دەکەنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور دەکەنە ئامانج. لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە دوای هێرشی حماس بۆ ئیسرائیل، حووسی زیاتر لە 100 جار لە دەریای سوور هێرشیان کردووەتە سەر کەشتی‌یان.

 

 





ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad